هەفتەی داهاتوو بەتەواوەتی گەرما پشتی دەشكێت
03:55 - 28/08/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، “ئەمساڵ زووتر فێنکی و سەرما دەستپێدەکات و لە هەفتەی داهاتووەوە گەرما نامێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، ئاشکرایکرد، لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هەفتەی داهاتوو لە ٣ی مانگ بە دواوە یەکەم قۆناغی دابەزینی پلەی گەرما دەستپێدەکات.
وتیشی، “ئەمساڵ بەراورد بە پێشبینیەکان زووتر فێنکی و سەرما دەستپێدەکات.