كۆمسیۆن: ٦٢٧ كاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخراونه‌تەوە
11:24 - 24/08/2025
زەمەن پرێس:
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دواین ئاماری
دوورخستنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاو
كرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، ٦٢٧ كاندید دوورخراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان،
تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی پشكنین و به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كانیان، ٦٢٧ كاندید
له كێبڕكێی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه بڕیاره ١١ـی تشرینی
٢٠٢٥ به‌ڕێوه‌بچێت دوورخراونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، كۆی گشتی ژماره‌ی كاندیده‌كان حه‌وت هه‌زار
و ٤٤٠ كاندیدن، ئه‌وانه‌شی دوورخراونه‌ته‌وه، به‌شێكیان به‌هۆی یاسای ڕیشه‌كێشكردنی
به‌عس، به‌شێكیان تاوانیان ئه‌نجام داوه، چوار كه‌سیشیان به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌یان
پێشكه‌ش كردووه.
باسی لەوەشکردوە، ١٥ كه‌س له كاندیده‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی
باڵای دادوه‌رییه‌وه داواكراوبوون، ٣٤ كه‌سیشیان كه‌موكوڕی له به‌ڵگه‌نامه‌كانیان
هه‌بووه، ١٦٣ كه‌سیشیان له‌لایه‌ن لیسته‌كانیانه‌وه گۆڕدراون.