27 کوردستان

عێراق تا ساڵی ٢٠٣٠ دەتوانێت ٣٠ هەزار مێگاوات کارەبا لە وزەی خۆرەوە بەرهەمبهێنێت

10:12 - 23/08/2025

زەمەنپرێس:
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نوێبوەوە (IRENA) دەڵێت، عێراق تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ دەتوانێت ٣٠ هەزار مێگاوات کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمبهێنێت.
ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نوێبووەوە (IRENA) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عێراق توانایەکی بەرچاوی بەکارنەهێنراوی هەیە لە وزەی خۆر و با.
ئاماژەى بەوەشکرد، تا ساڵی ٢٠٢٣ بەرهەمهێننای کارەبا دەگاتە نزیکەی ٣٠ مێگاوات ئەگەر سیاسەتی پشتیوانی و وەبەرهێنانی گونجاو دابین بکرێت.
دەشڵێت: قۆستنەوەی ئەم توانایە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی وزە و رەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی.
لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، کەشتی دابینکەری کارەبا لە تورکیاوە هێناراوەتە بەندەری فاو کە بڕی هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبا دابیندەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن