رێباز حەملان: کۆتایی بە بابەتی داهاتی نانەوتی دێت و رێککەوتن دەکرێت
08:05 - 24/08/2025
زەمەن
پرێس:
رێباز حەملان،
یاریدەدەری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، وەفدی هەرێمی کوردستان
بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتی داهاتی نانەوتی، باج و رسومات لە بەغدایە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەفتەی رابردوو وەفدی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق لەسەر گومرگ
رێککەوتن کە 50%ـی بۆ هەرێم بێت و 50%ـی بۆ بەغدا بێت.
رێباز
حەملان پێی وایە ئەمڕۆ کۆتایی بە بابەتی داهاتی نانەوتی دێت و رێککەوتن دەکرێت،
بەڵام حکومەتی ناوەند مەرجی ناردنی مووچەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بەستووەتەوە بە
داهاتی نانەوتی و هەناردەی نەوتی هەرێمەوە، هیوادارن ئەمڕۆ بگەنە ئەنجام.
باسی
لەوەشکرد، لەبارەی پرسی نەوت هیچ گرفتێک لەنێوان هەرێم و بەغدا نییە و هەرێم بەپێی
گرێبەستەکان مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیاکان و گرفتی کۆمپانیاکان دەکات.