19 کوردستان

لە زیندانەکانی لیبیاوە ٢٥ کۆچبەر دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێم

07:55 - 24/08/2025

زەمەن پرێس:
٢٥کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان لەلایەن باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیاوە، لە زیندان ئازاد کراون و دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەحمەد سەحاف، بەرپرسی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند: سۆراغی ٢٥ کۆچبەری کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانمان کرد و توانیمان بیاندۆزینەوە و لەلای ئێمە پارێزراون، بەم نزیکانە مامەڵەکانی ڕەوانەکردنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان تەواو دەکرێت.
 ئەحمەد سەحاف ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو کۆچبەرانە خەڵکی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕینن، لە پارێزگای سلێمانی و لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی لیبیادا سۆراخیان کردوون”.
سەحاف روونیکردەوە، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی کۆچی نایاسایی لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا توانیویانە ئەو کۆچبەرانە ئازاد بکەن، هەموویان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانین و نیشتەجێی ڕانیەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن