هۆشیار زێباری: هەڵبژاردنی داهاتوو پاک و بێگەرد نابێت
02:06 - 24/08/2025
زەمەن _ هەواڵەکان
هۆشیار زێباری ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق پاک و بێگەرد نابێت و پێویستە ڕێکاری زیاتر بگیرێتەبەر.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاستی پارتی ئاشکرایکرد، بەکارهێنانی تواناکانی دەوڵەت لە هەڵبژاردن لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پڕۆژەکان بە بەڵێندەران و بەدەرکردنیان لەڕێنماییەکان، دامەزراندنی لیستی چاودێری کۆمەڵایەتی، دابەشکردنی پارە بە ملیاران لەسەر کاندیدەکان و کڕینی کارتی دەنگدان، جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەڵبژاردنی داهاتوو پاک و بێگەرد نابێت.
دەشڵێت: پێویستە دادگا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆن ڕێکاری توند دژی سەرپێچیکاران بگرنەبەر، ئەویش بە ئامانجی گەرەنتیکردنی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق.