57 کوردستان

سبەی کۆتا وادەی پڕکردنەوەی پسوڵەی ئەلکترۆنی خۆراکە

02:38 - 24/08/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 سبەی، دووشەممە، کۆتا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی و بەئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک و تا ئێستا وەزارەتی بازرگانیی عیراق هیچ بڕیارێکی بۆ درێژکردنەوەی ماوەکە دەرنەکردووە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥، ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراك لە سلێمانی، ڕایگەیاند: تاوەكو ئێستا ٨٥٪ی هاووڵاتیانی سنوری سلێمانی فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە و داوایان لێدەكەن، پەلە بكەن لە پڕكردنەوەی فۆڕمەكەدا، چونكە دڵنیا نین كە حكومەتی عێراق جارێكی دیكە وادەكە درێژ دەكاتەوە یان نا.

سەرەڕای ئەوەی هەزاران خێزان تا ئێستا فۆرمەکەیان پڕنەکردووەتەوە، بەڵام ماوەکە وەک خۆی ماوەتەوە و پێشتر داواکاری ئاڕاستەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق کرابوو بۆ درێژکردنەوەی وادەکە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ وەڵامێکی رەسمی نەدراوەتەوە.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان،  لە دوای ئەم بەروارە هەر خێزانێک بیەوێت ئەو فۆڕمە پڕبکاتەوە دەبێت ١١هەزار بدات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن