57 جیهان

چوار سفری سەر دراوی تمەن لابرا

04:21 - 11/08/2025

زەمەن _ هەواڵەکان

 

 وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاند، حكومەت تاوتوێی پرۆژە یاسای لابردنی چوار سفری سەر دراوی نیشتمانی كردوە و بە كۆی دەنگ پرۆژە یاساكە پەسەند كراوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی ئابی ٢٠٢٥، فاتمە مهاجرانی وتەبێژی حكومەتی ئێران، ئاشکرایکرد، ئەو بابەتە لە ساڵی ٢٠٠٨وە دەستیپێكردوە و چەندین جار لەلایەن پەرلەمان و کابینە جیاوازەکانی حکومەتەوە تاوتوێكراوە، لە كۆبونەوەكانی داهاتووی حكومەتیشدا وردتر تاوتوێ دەكرێت.

بە گوێرەی ناوەندە داراییەکان، ئامانج لەم کارەی حکومەتی ئێران کەمکردنەوەی هەڵئاوسانی ئابوورییە، کە ساڵانێکە بەهۆی سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپاوە رووبەرووی بووەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن