49 عیراق

قاسم ئەعرەجی: دۆسییەی كامپی هۆل تا كۆتایی ئەمساڵ دادەخرێت

08:45 - 04/08/2025

زەمەن پرێس:
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، دۆسییەی كامپی هۆل لە كۆتایی ئەمساڵدا بە تەواوی دادەخرێت، دەشڵێت، عێراقی ئەمڕۆ لە پێگەیەكی بەهێزدایە بەراورد بە ڕابردوو.
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەبارەت بە گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراق لە كامپی هۆڵ ڕایگەیاند، دۆسێیەی كامپی هۆل لە كۆتایی ئەمساڵدا بە تەواوی دادەخرێت، چونكە عێراق ئەمڕۆ لە پێگەیەكی بەهێزدایە، زۆر باشتر و بەهێزترە لەوەی لە ڕابردوودا هەبووە.
كامپی هۆل دەكەوێتە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و نزیكەی ٤٨ هەزار كەسی تێدایە، زۆرینە دانیشتووانی كامپەكە ژن و منداڵی چەتەكانی داعشن، تا ئێستا بە سەدان عێراقی لە كامپەكە گەڕێندراونەتەوە و لە كامپی جەدعەی نەینەوا جێگیركراون، بەشێكیشیان دوای وەرگرتنی چاكسازی گەڕێندراونەتەوە ناو كۆمەڵگە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن