66 کوردستان

مووچەی پێشمەرگە کە لەلایەن ئەمریکیەکانەوە دەدرێت.. بۆمانگی (٧) گەیشت

12:26 - 05/08/2025

زەمەن – هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئابی 2025 وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان لەلایەن بەێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) لە رۆژی پێنجشەممە 7ی ئاب دابەشکردن دەستپێدەکات."
وەکو پشتیوانییەک بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.

 

هاوكاری هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكان بەسەر كۆی ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەی لیوا هاوبەشەكانی سەر بەوەزارەت (نەك یەكەی 70 و 80)، دابەشدەكرێت كە بڕەكەی بۆ هەر پێشمەرگەیەك مانگی رابردوو نزیكەی 250 هەزار دینار بوو، بەڵام دیار نییە بۆ ئەم مانگە بڕەكەی دەبێتە چەند، چونكە بەگوێرەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەگۆڕێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی وەزارەت، لەم مانگەدا نزیکەی 74 هەزار ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگە بە سیستمی پڕۆژەی "هەژماری من" هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن