وەزارەتی دارایی عێراق: تاکۆتایی ساڵ مووچە مسۆگەرە
04:19 - 04/08/2025
زەمەن _ عێراق
وهزارهتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: تا كۆتایی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق مسۆگهر كراوهو هیچ كورتهێنانێك لهپارهی كاش نییه.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ی ئابی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لە کەمیی نەختینە دەکەن، بێ بنەمان و مووچەی مووچەخۆرانی عێراق تا کۆتایی ساڵ مسۆگەرە.
ئەمە لە کاتێکدایە مووچەخۆرانی هەرێم، تا ئێستا لە چاوەڕوانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵدان.