40 عیراق

مووچەی مانگی ٨ی خانەنشیانان دابەشدەکرێت

05:06 - 04/08/2025

زەمەن _عێراقی

 

 وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی ٨ و داوا لە خانەنشینان دەکات چاوەڕێی ئاگادارکردنەوەی بانکەکانیان بن. 

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ی ئابی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتەکە رێکارەکانی گواستنەوەی پارەکەی بۆ دەستەی گشتیی خانەنشینی تەواو کردووە، تاوەکو لە رێگەی بانکەکانەوە بەسەر خانەنشیناندا دابەش بکرێت.

هاوکات، بەهۆی دواکەوتنی چەند ڕۆژێک لە دابەشکردنی مووچە، کە دەستپێکی هەموو مانگێک مووچەی خانەنشینی لە عێراق دابەش دەکرێت،  وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە، "هاوکات بووە لەگەڵ پشووی کۆتایی هەفتەی بانکەکانی بیانی، کە کاریگەریی لەسەر گواستنەوەی داهاتی فرۆشی نەوت هەبووە و بووەتە هۆی دواخستنی پرۆسەی گواستنەوەی پارە."

وەزارەتی دارایی دڵنیاییشی داوە، "مووچە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵی دارایی بە تەواوی دابینکراوە و ئەو دەنگۆیانە راست نین کە باس لە کەمبوونەوەی نەختینەیی (سیولە) دەکەن."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن