215 عیراق

سەرمووچە و پلە بەرزکردنەوە دەستی پێکرد

03:55 - 04/08/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 بە فەرمانی سودانی، وەزارەتی دارایی عێراق دەستدەکات بە پلە بەرزکردنەوە و سەرەمووچەی ساڵانە و ئەو بڕوانامەی کە لە کاتی خزمەتکردندا بەدەست هاتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ی ئابی ٢٠٢٥، نوسینگەی ڕاگەیاندنی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی وەزیرانی عێراق، بڵاویکردەوە، سودانی وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بە دەستپێکردنەوەی فەرمانی پلە بەرزکردنەوە سەرەمووچەی ساڵانە و ئەو بڕوانامەی کە لە کاتی خزمەتکردندا بەدەست هاتووە لەگەڵ هەژمارکردنی خزمەت.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم بڕیارە بە بەمەبەستی پاراستنی پۆستە ڕێکخراوەیی و مافە بەدەست هێنراوەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەتە.

هاوکات، سودانی  وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە، گۆڕاوەکان و مافە داراییەکان بەپێی خشتەی تێچوونەکان هەژمار بکات و نازناوی کار و پلەی نوێ لە چوارچێوە یاسایی و ڕێنماییەکان و سیستەمە هاوپێچەکاندا ببەخشێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن