گروپێک پێشمەرگە لە ئەمریکاوە گەڕانەوە
03:52 - 05/08/2025
زەمەن _ کوردستانی
وەزارەتی پیشمەرگە ڕایگەیاند: ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمه‌رگه کۆتای‌یان بەخولێکی تایبەت له ئه‌مه‌ریكا هێنا و گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ی ئابی ٢٠٢٥، وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ژمارەیەک لە ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کۆتای‌یان بەخولێکی تایبەتی ستراتیجیەت و دارشتنی پلانی دڕێژخایەن و بریاردان و بەڕێوەبردنی ئەرکەکان هێنا، کە بەسەرپەرشتی سەنتەری(NESA) بۆ توێژینەوە ستراتیجیەکان لە زانکۆی بەرگری نیشتیمانی لە واشنتنی پایتەختی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە:
ژمارەیەک لە ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کۆتای‌یان بەخولێکی تایبەتی ستراتیجیەت و دارشتنی پلانی دڕێژخایەن و بریاردان و بەڕێوەبردنی ئەرکەکان هێنا، کە بەسەرپەرشتی سەنتەری(NESA) بۆ توێژینەوە ستراتیجیەکان لە زانکۆی بەرگری نیشتیمانی لە واشنتنی پایتەختی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
لەو خولەدا، کە لە لایەن سەنتەری نیسا بۆ توێژینەوە ستراتیجیەکان بەڕێوەچوو، چەندین بابەتی هەمەجۆر لەڕوی تیۆریەوە پێشکەشکران و پاشان یەکەیەکی مەشقی پراکتیکی ئەنجامدراو لەکۆتایی خولەکەشدا بروانامە بەخشرایە بەشداربووان.
شایانی باسە، زانكۆی بەرگری نیشتیمانی له ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان كه ساڵانه له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌فسه‌رانی نەتەوە جیاوازەکان وه‌رده‌گرێت و ئامانجی سه‌ره‌كی كۆلێژه‌كه بریتییه له پێگه‌یاندن و ئاشناکردنی ئه‌فسه‌ر بۆ سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ركان و تاكتیكی سوپا و سیستمی دیجیتاڵی جەنگی و فه‌رمانده‌یی بۆ هەموو قۆناغه‌كانی هێڕش و به‌رگریی و ورده‌كاری دیکەی جەنگی و تاکتیکی سەربازیی لە ئۆپەراسیۆنەکاندا کە پێویستە ئه‌فسه‌ری پێگه‌یشتوو پێیان ئاشنا بێت.