80 کوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆسخانەی هیوا: تووشبوون بە شێرپەنجە ڕوو لە زیادبوونە

02:04 - 05/08/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی ڕابردوودا نزیکەی دوو هەزار حاڵەتی شێرپەنجە تۆمار کراوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ی ئابی ٢٠٢٥، د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، کە تایبەتە بە نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، ئامارەکانی شێرپەنجە ساڵانە ڕوو لە زیادبوونە، لە هەرێمی کوردستانیش لە شەش مانگی ڕابردوودا نزیکەی دوو هەزار حاڵەتی شێرپەنجە تۆمار کراوە.

دەشڵێت: ئەم ئامارانەی کە تۆمار کراوە لە نەخۆشخانەی هیوا هەموویان تایبەت نین بە سلێمانی، بەشێكی حاڵەتی ناشێرپەنجەیە یاخود پشکنینە یان گرفتی خوێنیانە کە هەیە، کە لە خوارو ناوەڕاستی عێراقیشەوە ڕوویان لە نەخۆشخانەکە کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، گرفتی دەرمان گرفتێکی نەبراوەیە و بەردەوامە، بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەشی کەهەیە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دەرمان هەبووە، بەڵام ئەو دەرمانانەی لە نەخۆشخانەی هیوا پێشکەش بە تووشبوان دەکرێت، بێبەرامبەرن و لە هیچ سەنتەرێکی عێراق بەو جۆرە نییە. 

یاد نەقشبەندی، ڕاشیگەیاند، گرفتی نەخۆشخانەی هیوا ئەوەیە هێشتا نەخۆش لە خوار و ناوەراستی عێراقەوە دێن بۆ نەخۆشخانەکە، بە بەراورد بە ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨، ئەوە کاریگەری هەبووە کە کەمبێتەوە، هەروەها هێشتا پاڵپشتیی تەواوی شێرپەنجە دەکرێت، ئەو سندوقانەی کە دەبینرێن کە تایبەتە بە تووشبووانی شێرپەنجە لەگەڵ هەندێک ڕێکخراوی دیکە، بەناوی شێرپەنجەوە پارە کۆدەکەنەوە، ئێمە هیچ لێی بەرپرسیار نین. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن