23 کوردستان

لەسەر کوشتنی خوشکەکەی خۆی رادەستی پۆلیس کرد

05:13 - 02/08/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: لەسەر دۆسیەی كوشتنی خوشكەكەی خۆی ، تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.

ئەمڕۆ شەممە، ٢ی ئابی ٢٠٢٥، پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار كرایەوە لە بوونی ڕوداوێكی كوشتن لە گەڕەكی شێخ عبدالقادری چوێسە لەشاری سلێمانی و دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو كەشف و هێڵكاری شانۆی تاوان ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەبڕیاری  دادوەر هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ، پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ، سەرئەنجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ت ، س ،أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەتۆمەتی كوشتنی خوشكەكەی خۆی، بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن