ئاسیاسێڵ سێ خەڵاتی بەهادار بەدەستدەهێنێت
11:44 - 02/08/2025
زەمەن-هەواڵەكان
ئاسیا سێڵ بۆ خزمەتگوزاریی پەیوەندییەكانی مۆبایل و دیجیتاڵییەكان، رایدەگەیەنێت: "بەهۆی بردنەوەی سێ خەڵاتی بەهادار لەلایەن "ئاسیاسێڵ"ـەوە لە خەڵاتە جیهانییەکانی ®STEVIE بۆ ئەدای نایابی تەکنەلۆژی، عیراق دەستکەوتێکی گەورە بەدەستدەهێنێت".
کۆمپانیاى ئاسیا سێڵ لە بەیاننامەیەکدا، ئاماژەی بە ئەوە دەکات: "لە هەنگاوێکی نوێدا کە رەنگدانەوەی گەشەی بەردەوامی سێکتەری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیایە لە عیراق، ئاسیاسێڵ سێ خەڵاتی بەناوبانگی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا لە چوارچێوەی خەڵاتە جیهانییەکانی ®STEVIE بۆ ئەدای نایابی تەکنەلۆژی بۆ ساڵی 2025، کە یەکێکە لە گرنگترین پلاتفۆرمە جیهانییەکان بۆ بەرزنرخاندنی دەستکەوتە تەکنەلۆژییەکان و داهێنانە کاریگەرەکانی کەرتی بازرگانی".
بەپپێى راگەیەنراوەکە، ئاسیاسێڵ خەڵاتی زیوینی ®STEVIE لە سێکتەری"کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ساڵ" بەدەستهێنا وەک پێزانینێک بۆ پێشەنگایەتیکردنی بەردەوامی لە بازاڕی عیراقیدا و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووری و پیشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە بەرزترین کارایی.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "لیژنەی دادوەری ستایشی دەستکەوتە نایابەکانی کۆمپانیاکەیان کرد، لە جێبەجێکردنی گشتگیری بەرزکردنەوەی ئاستی سیستەمی پشتگیریکردنی کارەکان "BSS" لە سەرتاسەری عیراقدا بەبێ ئەوەی هیچ پچڕانێک لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکەدا رووبدات، ئەم دەستکەوتە تەکنیکییە، رەنگدانەوەی بەرزیی توانای کارپێکردن و تەکنەلۆژیی ئاسیاسێڵە، هەروەها بەشێک لەم دەستکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەدای دارایی کۆمپانیاکە، بەو پێیەی لە ساڵی 2024دا، بڕی %150ـی قازانجی سەرمایەکەی دابەشکردووە".
ئەوەش روونکراوەتەو: "ئاسیاسێڵ لە رێگای بەجێگەیاندنی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی بەردەوامی جیاوازییەکانی خۆی خستۆتەڕوو، ئەمەش سەرباری سەرکردایەتیکردنی لە خستنەبەردەستی یەکەمین سیستەمی دووانەی ژیریی دەستکرد لە عیراقدا".
هەر لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "یەکەمین خەڵاتی برۆنز بۆ بەشی "باشترین خزمەتگوزاریی نوێ لە بواری ژیریی دەستکرد" بەخشرایە ئاسیاسێڵ، وەک پێزانین بۆ خزمەتگوزاریی "لەیلا"، کە یەکەمین یاریدەدەری کەسیی پاڵپشتکراوە بە ژیریی دەستکرد کە پەرەیپێدراوە بۆ دابینکردنی چارەسەری خێرا بۆ بەشداربووان، "لەیلا" بە درێژایی 24 سەعات کار دەکات و رێگا بە بەشداربووان دەدات لە رێگای ئەپی ئاسیاسێڵ و ماڵپەڕ و واتسئاپ و مەسنجەرەوە پەیوەندی بکەن بۆ بەدەستهێنانی چارەسەری پێشکەوتوو بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی، ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی ببێتە نمونەی پێشەنگایەتی لە بواری خزمەتگوزارییەکانی بەشداربووان لە سەرتاسەری جیهاندا".
ئاماژەبەوەشدراوە: "کۆمپانیاکە دووەم خەڵاتی برۆنزی لە بەشی "داهێنانە تەکنەلۆژییەکانی ساڵ" بەدەستهێنا بۆ رێزلێنان لەو ژێرخانە ئەندازیارییە پێشکەوتووەی کە پشتگیریی سیستەمی "لەیلا" دەکات، ئەم سیستەمە پەرەی پێدراوە بە بەکارهێنانی ژێرخانی ئاوێتەکراو بە ژیریی دەستکرد و تەکنیکی پێشکەوتووی پڕۆسێسکردنی زمانی سروشتی "NLP"، کە رێگا بە "لەیلا" دەدات ئەزموونێکی پاڵپشتیکاری بێخەوش و زیرەک پێشکەش بکات لەسەر بنەمای تێگەیشتن و پەیوەندیی راستەوخۆ بە سیستەمەکانی تەکنەلۆژیی ئاسیاسێڵەوە بە مەبەستی وەڵامدانەوەی خێرا کە بە شێوازێکی کاریگەرانە پێویستی بەشداربووان دابیندەکەن".
عامر سوناع بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ-یش، رایگەیاند: "شانازی دەکەین بەوەی هەوڵەکانمان لە بواری داهێنان و وەرچەرخانی دیجیتاڵی لەسەر ئاستی جیهان بەرز دەنرخێندرێن، ئەم خەڵاتانە گەواهیدەری پابەندبوونی قووڵی ئێمەن بۆ خزمەتکردنی بەشداربووان لە رێگای بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژییەکان کە رەنگدانەوەی کارامەیی تیمی ئاسیاسێڵ و دیدگای ئێمەیە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پێشەنگ لە بواری پەیوەندییەکان لە عیراق و ناوچەکەدا."
هاوکات ماگی میڵەر سەرۆکی خەڵاتەکانی ®STIVE ، رایگەیاند: "شانازی دەکەین بە پاداشتکردنی براوەکانی خەڵاتەکانی ®STIVE بۆ نایابی تەکنۆلۆژی بۆ ساڵی 2025 هەروەها دەستکەوتە نایابەکانیان، ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی بەخشینی خەڵاتین، بە داهێنان و کاریگەرییەکانی لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە بەرواری 16ى ئەیلوول".
ئاسیاسێڵ ئەوەشى روونکردوەتەوە: "بردنەوەی ئەم سێ خەڵاتە لەلایەن ئاسیاسێڵەوە لەنێو کێبڕکێیەکی توندی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکاندا کە نوێنەرایەتیی زیاتر لە 30 وڵات دەکەن، دەستکەوتێکی نمونەییە، کە نەک تەنها رەنگدانەوەی گەشەسەندنی کۆمپانیاکەیە، بەڵکو توانای عیراقیش پشتڕاست دەکاتەوە، لە بەرهەمهێنانی چارەسەری تەکنەلۆژیی پێشکەوتوو کە توانای کێبڕکێی نێودەوڵەتی هەبێت، ئەو کۆمپانیا جیهانیانەی دیکە کە ئەم خەڵاتەیان بردۆتەوە بریتین لە: Amazon و Google و Cisco و Meta".
ئاسیا سێڵ بۆ خزمەتگوزاریی پەیوەندییەكانی مۆبایل و دیجیتاڵییەكان ئەوەشى خستەڕوو: "لە کاتێکدا ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ستراتیژیی بەرفراوانکردنی خۆی، کە بریتییە لە: خستنەبازاڕی خزمەتگوزاریی "5G" و فراوانکردنی تۆڕی فایبەر ئۆپتیک و دروستکردنی ناوەندی داتای زیاتر، ئەم پێزانینە نێودەوڵەتییە پاڵنەری کۆمپانیاکەیە بۆ بەردەوامبوون لە داهێنان و بەشداریکردنی چالاکانە لە بنیاتنانی ئایندەیەکی دیجیتاڵی گەشاوەتر لە عیراق و ناوچەکە".
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عیراق و ژمارهى بهشدرابووانی نزیکەی 20 مليۆنە، ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عیراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عیراق دابپۆشێت.
ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ ى دانيشتوانى عیراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین رووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عیراق.
ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عیراق دابیندەکات.
پەیوەندییەکانی ئاسیاسێڵ، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیای زیاتر: www.asiacell.com (http://www.asiacell.com
دەربارەی خەڵاتەکانی ®STEVIE
خەڵاتەکانی ®STEVIE لە نۆ بەرنامەدا پێشکەش دەکرێن: خەڵاتەکانی ®STEVIEـی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن، خەڵاتی ®STEVIEی ئەڵمانی، خەڵاتی ®STEVIEی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، خەڵاتی بازرگانی ئەمریکی®، خەڵاتی بازرگانی نێودەوڵەتی®، خەڵاتی بزنسمانە گەورەکانی ®STEVIE، خەڵاتی ®STEVIE بۆ ژنان لە بازرگانیدا، خەڵاتی نایابی تەکنەلۆژیای ®STEVIE، خەڵاتی خزمەتگوزاریی فرۆشتن و خزمەتگوزاریی بەشداربووان ®STEVIE.
پێشبڕکێکانی خەڵاتەکانی ®STEVIE ساڵانە میوانداری زیاتر لە 12,000 کۆمپانیا لە زیاتر لە 70 وڵات و ناوچەی جیهانەوە دەکات، خەڵاتی ®STEVIE رێز لە دەزگا جیاوازەکان دەگرێت بە هەموو جۆر و ئەو کەسانەی کە لەناویاندان سەرباری قەبارەیان، بە مەبەستی پێزانین بۆ ئەدای نایاب لە شوێنی کار لە سەرتاسەری جیهاندا.
زیاتر بزانە دەربارەی خەڵاتی ستیڤی لە رێگای ماڵپەڕی: http://www.StevieAwards.com