لەسبەینێوە لەسەرجەم ناوچەکان پلە کانی گەرما دادەبەزێت
07:15 - 31/07/2025
زەمەن
پرێس:
شارەزایەکی
کەشناسی دەڵێت: لەسبەیەوە بەکاتە جیاوازە کانی بۆ ڕۆژانی تریش لەسەر جەم ناوچەکان
پلە کانی گەرما ڕوو لەدابەزینی زیاتر دەکات.
شاڵاو
هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی دەلێت: بۆ یەکەمین جارە لەمێژوودا لەهاوینی
ئەمساڵدا ناوچەی بارزان کەکەوتۆتە ناوچەیە کی شاخاویەوە سەربەقەزای
مێرگەسۆرلەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی سەر بەپارێزگای هەولێر ئەمرۆ بەپلەی 48
ی سیلیزی بەگەرمترین ناوچه ی هەرێمی کوردستان دەستتنیشانکرا.
وتیشی:
ئەمەش پێشهاتێکی نوێی مەترسیداری گۆڕانی کەشو هەوایە بۆ ناوچەکانمان که ناوچەیە کی
وا شاخاوی بەگەرمترین ناوچەی هەرێم بێتەوە و ڕیکۆردی نوێ ی بەرزی پلەی گەرمی لێ
تۆمارکرێت!
ئەو
شارەزایە باس لەوە دەکات، لە ئێستادا شەپۆلی گەرمای بەهێزی چەند ڕۆژی ڕابردوو
لەسەر ناوچە جیاوازە کان کشاوەتەوە لەسبەیەوە بەکاتە جیاوازە کانی بۆ ڕۆژانی تریش
لەسەر جەم ناوچەکان پلە کانی گەرما ڕوو لەدابەزینی زیاتر دەکات ئەم شەپۆلە گەرمایە
بەهێزە دەکشێتەوە بۆ سەر ناوچە جیاوازه کانی ئێران.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، لەمرۆوە بۆ ڕۆژانی دواتریش چالاکی بای شەماڵ زیاتر دەبێت ناو بەناو
لەسەر ناوچە جیاوازه کان و ئەوەی لەداهاتووو وەرز گەرما ماوە بەزۆری بای شه ماڵ
چالاکو باڵادەستە .