لە هێرشێكدا بۆسەر دادگای ئێران چەندین كوژراو بریندار
11:56 - 26/07/2025
زەمەن –
هەواڵەكان
میدیاکانی ئێران
ئاشکرایانکرد، بەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر دادگای زاهیدان هەشت
کوژراوی لێکەوتەوە.
میدیاکانی ئێران
رایانگەیاندووە، لەهێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر دادگای زاهیدان کوژرا و برینداری لێکەوتوەتەوە،
ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێنج کەس کوژراون و سێ لە کوژراوەکانیش لە ئەنجامدەری هێرشەکە
بوون، هاوکات 13 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشیان خستەڕوو،
چەکدارەکان چونەتە باڵەخانەی دادگای زاهیدانە و پێکدادان لە نێوان چەکدارەکان و هێزە
ئەمنییەکان دروستبووە.
هاوکات گروپی چەکداری
جەیش ئەلعەدل بەرپسیارێتی لە هێرشەکە راگەیاند، جەیش ئەلعەدل گروپێکی چەکداری بەلووچەکانە
لە ئێران.