111 کوردستان

پلەی گەرما دەگاتە 49 پلە

02:23 - 13/07/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 كەشناسی رایگەیاند،  ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور و گەرم دەبێت و لە ناوچەكانی كەركوك و گەرمیانیش پلەكانی گەرما دەگاتە 49 پلەی سیلیزی.

 ئەمڕۆ ١٣ی تەمووزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و دەڵێت:  ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور و گەرم دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە هەندێ ناوچە و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و لە ناوچەكانی كەركوك و گەرمیانیش پلەكانی گەرما دەگاتە ٤٩ پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش بە 32 پلە فێنكترین ناوچەی كوردستانە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەى دوشەممە  ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ، هەروەها خێراى با لەنێوان (١٠ بۆ ١٥) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :  46 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆک :  44  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 49 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران :  44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان :49  پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن