ئیلهام ئەحمەد: پاڵپشتی بەردەوامی ئەمریكاو فەرەنسا بەرزدەنرخێنین
08:37 - 13/07/2025
زەمەن پرێس:
هاوسەرۆكی
پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت، بە نیگەرانییەوە لە هەڵكشانی
گوتاری رقاوی و تۆمەتی ناپاكی هەندێک لێدوانی دەزگا فەرمییەکان دەڕوانین
ئیلهام
ئەحمەد، هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، لە سەكۆی
"ئێكس" نوسیویەتی: پاڵپشتی بەردەوامی ئەمریكاو فەرەنسا بەرزدەنرخێنین،
بۆ چارەسەری سیاسی لە سوریاو بەشداریکردنیان لە لێكنزیكردنەوەی دیدو بۆچونی
سورییەکان.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، بە نیگەرانییەوە لە هەڵكشانی گوتاری رقاوی و تۆمەتی ناپاكی لە هەندێک
لێدوانی دەزگا فەرمییەکان دەڕوانین.
ئیلهام
ئەحمەد دەشڵێت: پشت بە رۆڵێکی بونیادنەر دەبەستین، دیالۆگ بەهێز بکات نەک لاوازی
بکات.