ئۆجالان حزبێکی نێودەوڵەتى دادەمەزرێنێت
10:00 - 13/07/2025
زەمەن
پرێس:
برازایەکی
عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرای دەکات، ئۆجالان حزبێکی نێودەوڵەتى دادەمەزرێنێت و لەئێستادا
ڕێکارەکان دەستی پێکردوە.
عومەر
ئۆجەلان ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان
(دەم پارتی) کە برازای عەبدوڵا ئۆجـ.ـەلـ.ـانە ئاشکرای کرد، ئەو سەرکردە
زیندانیکراوە کوردە لە هەوڵی ئەوەدایە کە حزبێکی نێودەوڵەتی دابمەزرێنێت، کە
چالاکییەکانی لە وڵاتانی ئەوروپیچڕدەبنەوە، بە تایبەتی لە ئیتاڵیا و ئەڵمانیا.
باسی
لەوەشکرد، لەئێستادا هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێکراون و لە ئەگەر
سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتیی لە باکوور هەنگاوی زیاتر بەو ئاراستەدا دەگیرێتەبەر.