44 کوردستان

د. سەباح ئازادکرا

02:13 - 13/07/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 سەرچاوەیەک لەئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: دوێنێ دکتۆر سەباح بەرزنجی، دوای گەرانەوەی بۆ سلێمانی لەیەکێک لەبازگەکان ناوی چواری لێکچووی هەبووە، بەو هۆیەوە دەستگیر کراوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٣ی تەمووزی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک لەئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد، دوێنێ دکتۆر سەباح بەرزنجی، بەهۆی ئەوەی ناوی چواری لێکچووی هەبووە، دەستگیرکراوە و دوای بردنی د. سەباح بەرزنجی، بۆلێکۆڵینەوە بەهۆی ئامادەنەبوونی دادوەر ئازادکردنەکەی دواکەوت بۆ ئەمرۆ دۆسیەی داواکراوەکە پەیوەندی بەوەوەنەبووە.

کەسوکارەکەی ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی کۆمەڵی دادگەریی دەڵێن: د. سەباح، شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە، تائێستاش هۆکارەکەی دیار نییە لەسەر چی دەسگیر کراوە. 

د. سەباح بەرزنجی جیا لەوەی پەرلەمانتاری پێشووتر بووە، لە پەرلەمانی عێراق، مامۆستای زانکۆیە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان و کوڕی پێشەوای کۆچکردووی کۆمەڵی دادگەرییە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن