971 کوردستان

‎هات.. كارەبای 24 كاتژمێری گەیشتە ئەم گەڕەكانەی سلێمانی

01:10 - 09/07/2025

زەمەن - هەواڵەكان

 

راگەیەنراوی فەرمی كارەبا:

   ناوی ئەو گەڕەکانەی کە پرۆژەی رووناكی کارەبایان بوەتە 24 كاتژمێریان پێگەیشت.

‎لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتیان، سەرجەم گەڕەكەكانی ناو سەنتەر شاری سلێمانی (ناو شەقامی بازنه‌یی مەلیك مەحمود) كارەباكەیان بوەتە 24 كاتژمێری.
‎دوای تەواوبوونی ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی رووناكی زیاتر لە 41 گەڕەكی ناو سەنتەری شاری سلێمانی و ژمارەیەك گەڕەكی دەرەوەی سەنتەری شار كارەباكەیان بوەتە 24 كاتژمێری كە لە 92 فیدەرەوە كارەبا وەردەگرن.
‎گەڕەکەکانیش بریتین لە:
‎(سێتوان _ زێڕينۆك _ خەبات _ ياڵەكەى خەبات _ شۆڕشى نوێ _ ابراهيم احمد _ كانیبا_ گوڵی شار _ گرین ستی _ شوقەكانی یەكگرتوو _ هۆمەرە كوێر _ گەڕەكى چيا _ نەخۆشخانەی هيوا _ نەخۆشخانەی انور شێخە _ نەخۆشخانەی سمارت _ سەرشەقام _ بەشێكی مامۆستايان _ وەيس _ جولەکان _ بەرانان _ گردی علی ناجی _ كانی ئاسكان _ عەقارى _ شێخ فەتاح _ شێخ محی الدین _ قالاوە _ چوارباخ _ شارەوانى _ حاجى ئاوا _ ئوتێل گراند میلینیۆم _ مامۆستايان _ باخان _ سەربەرزی _ مەجيدبه‌گ _ باخی سعید بەگ _ كارێزەوشك _ هەواری تازە _ شێخان _ رزگارى تازە _ زەرگەتە _ شەهيدانى زەرگەتە _ گردی ئەندازیاران _ بەشێكی بەرانان _ بەختياری _ بەختياری تازە)
‎بە گوێرەی ئامارەكان کۆی گشتی ئەو هاوبەشانەی كە لە سلێمانی چوونەتە ناو پرۆژەی رووناكی و کارەباکەیان دەبێتە بەردەوام بریتیە لە (140,000) هاوبەشی كارەبا كە (504,000) هاوڵاتی لێی سوودمەنددەبن، هەروەها (291) موەلیدەش كوژاونەتەوە.

‎راگەیاندنی ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی

9ی تەمووزی 2025

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن