مووچە بە لێبڕینەوە دابەشدەکرێت
04:31 - 24/06/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پرسی مووچە تاوتێ دەکات.
ئەمرۆ سێسەممە، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکان کە دەست ''زەمەن'' کەوتووە، ئەگەری دابەشكردنی موچە هەیە بە لێبڕینەوە بەڕێژەی (30%) حكومەتی هەرێم هیچ ئومێدێكی بەبەغداد نەماوەو بڕیار دەدات پشت بە داهاتی ناوخۆ ببەستێت بۆ مووچە.
هاوکات، ئەوەشزانراوە، لە ئێستادا وەزارەتی دارایی بڕیاری وەستاندنی سەرجەم خەرجییەكانی داوەو هەموو داهاتەكان بۆ موچە تەرخان دەكرێت.