چوار ڕۆژ کارەبا دەبڕێت
02:16 - 13/07/2025
زەمەن _ هەڵەبجە
بەهۆی جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی لە هەڵەبجە، چوار ڕۆژیش کارەبای دامودەزگا حکومییەکان دەبڕێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٣ی تەمووزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە گشتاندنێکی بۆ سەرجەم دامودەزگا حکومیەکانی شاری هەڵەبجە بڵاوکردەوە و ئاگاداری کردنەوە لەوەی چوار ڕۆژ کارەبا دەبڕێت.
ڕوونیشیکردەوە کە لە ١٥ی تەمووز تا ١٩ی تەمووز لە کاتژمێر ٥ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ سەرجەم فیدەرەکانی کارەبا بە بەردەوامەکانیشەوە ڕادەگرین.
کارەبای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو کە هۆکاری بڕینی کارەباکە بۆ ئیشوکاری پڕۆژەی ڕووناکی دەگەڕێتەوە.