مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و شاندی هەرێم بۆ رێكەوتن لەگەڵ بەغدا كۆبونەوە
01:14 - 13/07/2025
زەمەن - هەولێر
لە ڕاگەیەندراوێکی
حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی،
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت،
کۆبوونەوەیەکی تایبەت کرا دەربارەی دوایین هەوڵ و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و دانوستان
لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی
کوردستان و هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
لە کۆبوونەوەکەدا
، جەخت لە چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ کرا، بۆ چارەسەرکردنی
کێشەکە و لەمبارەیەوە کۆدەنگیی و هاوهەڵوێستیی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی مووچە و شایستە
داراییەکانی خەڵکی کوردستان کە مافێکی یاسایی و دەستووریی مووچەخۆرانە، هەروەها حکوومەتی
هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کاری هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە کە بە داخەوە،
کاریگەریی زۆر خراپی کردووەتە سەر بژێویی و بارودۆخیی ژیانی مووچەخۆران و هاووڵاتییانی
هەرێمی کوردستان بە گشتی و ئەم بابەتەش، کاری لە پێشینە و ئێستای حکوومەتە و لەم پێناوەشدا
، لە کاری بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی.