شەش ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم تێدەپەڕێت
02:26 - 10/07/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
شەش ساڵ پێش ئێستا و رۆژی ١٠ـی تەمموزی ٢٠١٩، پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بەخشی و دەستبەکاربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٥، سەرەڕای ئەوەی مانگی ١٠ـی ساڵی ٢٠٢٤، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، بەڵام تاوەکو ئێستا کابینەی دەیەمی حکومەت پێکنەهێندراوە و ئەمڕۆ ١٠ـی تەمموزی ٢٠٢٥، تەمەنی کابینەی نۆیەم دەبێتە شەش ساڵ.
ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا چەند کۆبوونەوەیەک لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم، بەڕێوەچوون و بەرپرسانی هەردوولا، گفتوگۆکان بە ئەرێنی وەسف دەکەن، بەڵام هێشتا نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێندرێت.