دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای ئازادكردنی دەمیرتاش و هاوڕێكانی دەكات
10:27 - 10/07/2025
زەمەن
پرێس:
بڕیاری
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ جاری سێیەم داوای ئازادکردنى دەمیرتاش و هاورێیەکانى
دەکات و بڕیاریشە سبەینێ پارێزەرەکانی داواکارییەک بۆ ئازادکردنى بنووسن.
دوابەدوای
سێیەمین بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی پێشێلکارییەكان، سبەینێ (١١)ی
تەمموز پارێزەران داواکارییەک بۆ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ،
هاوسەرۆكانی پێشوی هەدەپەو دەستگیرکراوەکانی دۆسیەی کۆبانی پێشكەش بە دادگا دەكەن.
لەوبارەیەوە
پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان (دەم پارتی) داوای دانیشتنێكی گشتی پەرلەمانی
توركیای كرد، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی ( ئەم
مانگە جارێكی تر دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، بریاریدابەوەی پێشێلکاری بەرامبەر
مافەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش كراوەو دەستبەسەرکردنی ئامانجی سیاسی لەپشتەوە بووە.
دادگای
مافی مرۆڤی ئەوروپا لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ەوە، ئەوە یەكلاكردووەتەوە، كە
دەستگركردنی دەميرتاش پاڵنەری سیاسی لە پشت بووەو، فەرمانیكردووە بە ئازادكردنی و،
توركيا بڕی (٥٥)هەزار یۆرۆش قەربووی بكاتەوە.
دوابەدوای
ئەو بڕیارە، هەردوو پەرلەمانتاری دەم پارتی، سیزای تەمەلی و گولستان کلیچ کۆچیغیت،
جێگرانی سەرۆکی دەم پارتی، داواکارییەکیان پێشکەش بە پەرلەمان کرد بۆ کردنەوەی
گفتوگۆیەكی گشتی لەسەر ئەو پرسە.
ئەو
دوو پەرلەمانتارە لە بەشێكی ئەو داواكارییەی پێشكەش بە پەرلەمانیان كردووە، ئاماژە
بەوەدەكەن: بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا كە لە (٨)ی تەمموزی (٢٠٢٥) لە
دۆسیەی سەلاحەدین دەمیرتاش دژی تورکیا (ژمارە ٤) دەرچووە، جارێكی نایاسایبونی
دەستبەسەرکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و دەستبەسەرکردنەکانی تر لە دۆسیەی پیلانگێڕی
کۆبانیدا دووپاتکردەوە؛ جەختی لە پێویستی ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو سیاسەتمەدارانە
كردووەتەوە كە لەم دۆسیەیەدا دەستبەسەرکراون، لە پێش هەمووشیانەوە بەڕێز دەمیرتاش.