55 کوردستان

حەمید شنگالی: برسی بوونی كوردێك كاریگەری لەسەر هەموومان دەبێت

10:12 - 10/07/2025

زەمەن پرێس
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ڕایدەگەیەنێت، حەرامە مووچە تێكەڵ بە نەوت بكرێت و بابەتی نەوت سیاسییە و ئەگەر تەكنیكی بێت بدرێتە ئەندازیارەكان چارەسەری دەكەن
حەمید شەنگالی، جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، من زانیاریم زۆر پێ نییە، چونکە زۆر تێکەڵی کۆبوونەوەکان نابم، چونکە نامبەن لەگەڵ خۆیان کە جێگری بەڕێوەبەری سۆمۆم، تا ئێستاش پێیان نەوتووم وەرە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، حەرامە مووچە تێكەڵ بە نەوت بكرێت و بابەتی نەوت سیاسییە و ئەگەر تەكنیكی بێت بدرێتە ئەندازیارەكان چارەسەری دەكەن.
وتیشی، "كورد وایلێهاتووە بەو شێوەیە سەیربكرێت و ئەگەر دۆخەكە تێكبچێت هەمووان زەرەرمەند دەبن و برسی بوونی كوردێك كاریگەری لەسەر هەموومان دەبێت".
شنگالی باسی لەوەشکردوە، ئەو دەستەواژەیە گونجاو نییە كە بوترێت خەڵكی كوردستان مووچە وەرنەگرێت چونكە نەوتی رادەست نەكردووە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن