بەپەلە.. بەتەزووی کارەبا کرێکارێک گیانی لەدەستدا
03:54 - 10/07/2025
زەمەن _ سلێمانی
لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانی سلێمانی کرێکارێک بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٥، سەندیکای کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانی سلێمانی کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە لە شوێن کارەکەی گیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کرێکارەکە ناوی غەزوان سلێمان غیدانە و بە رەگەز عەرەبی عێراقییە، دوای رووداوەکە لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.