24 کوردستان

بەهۆی گرژییەكانی قەزای خەباتەوە وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا زیانی بەركەوت

10:47 - 10/07/2025

زەمەن پرێس:
وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی گرژییەكانی قەزای خەباتەوە وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای قەزاكە زیانی بەركەوت و ئەمەش كاریگەریی كردووەتە سەر تۆڕەكانی كارەبا.
بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ئەنجامی رووداوە نەخوازراوەكانی ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای خەبات زیانی بەركەوتووە و ئەمەش كاریگەریی كردووەتە سەر تۆڕەكانی كارەبا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە كە بە زووترین كات تیمەكانی وەزارەتی كارەبا ئەم كێشەیە چارەسەردەكەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن