23 عیراق

ترەمپ باجی گومرگیی بەڕێژەی 30% بەسەر عێراقدا سەپاند

08:31 - 09/07/2025

زمەن پرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا باجی گومرگی بەڕێژەی 30% بەسەر هاوردەكردن لە عێراقەوە سەپاند.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمرۆ چوارشەممە، لەزنجیرەیەك نامەی گومرگیدا باجی بەسەر هاوردەی شەش وڵاتدا سەپاندوە.
بەپێی نامەكان، باجی گومرگیی بەڕێژەی 30% بەسەر جەزائیر، 25% بەسەر برونای، 30% بەسەر عێراق، 30% بەسەر لیبیا، 25% بەسەر مۆڵدۆفا و 20% بەسەر فلیپیندا دەسەپێندرێت.
جێبەجێكردنی باجەكان سەر ئەو وڵاتانە لە رۆژی 1ی ئابەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن