37 عیراق

کۆمسیۆن نەیارە سەرسەختەکەی کوردی لە هەڵبژاردن دورخستەوە

02:03 - 24/08/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 کۆمیسیۆنی عێراق ڕایگەیاند: ڕاکان سەعید عەلی ناسراو بە( ڕاکان جبووری) پارێزگاری پێشووی کەرکووک بەهۆی سەرپێچیکردن لە ماددەی(٧ بڕگەی ٣) یاسای هەڵبژاردن، لە خۆبەربژێرکردن دوور خرایەوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیاری دوورخستنەوەی ڕاکان سەعید عەلی، ناسراو بە (ڕاکان جبووری) لە لیستی بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەرهێندراوە بەهۆی سەرپێچیکردنی لە یاسای کۆمسیۆن.

کۆمیسیۆن وێنەی بڕیارەکەی بۆ فەرمانگەی هەڵبژاردن ناردووە بۆ ئەوەی هەرچی پێویستە جێبەجێ بکرێت بۆ سەپاندنی بڕیارەکە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارەکە لە پێگەی فەرمی کۆمسیۆن بڵاوبکرێتەوە.

پێشتر، حەسەن قەباس، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گوتبووی، ژماره‌ی كاندیده‌ دوورخراوه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مان، گه‌یشتووه‌ته‌ 470 كاندید.

٢٠ی ئابی ٢٠٢٥، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردبوو، ئەو پارت و هاوپەیمانێتییانەی کاندیدەکانیان دوورخراونەتەوە، ماوەی سێ ڕۆژیان لەبەردەستە بۆ جێگرتنەوەی کاندیدە دوورخراوەکانیان، لە کاتێکدا بەسەدان کاندید بە تۆمەتی جیاواز لە کێبرکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن