یەكەم كەشتی توركیا بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتە بەندەری ئوم قەسر
08:07 - 21/08/2025
زەمەن
پرێس:
وەزیری
كارەبای عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، یەكەم كەشتی توركیا بۆ بەرهەمهێنانی
كارەبا گەیشتە بەندەری ئوم قەسر كە توانای بەرهەمهێنانی 250 مێگاوات كارەبای هەیە.
زیاد
عەلی فازڵ، وەزیری كارەبای عێراق، بە ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراقی وتوە، ئەمڕۆ
یەكشەممە، یەكەم كەشتی توركیا بۆ بەرهەمێهنانی كارەبا گەیشتە بەندەری ئوم قەسر كە
توانای بەرهەمهێنانی 125 مێگاوات كارەبای هەیە.
ئاماژەی
بەوەشداوە، گەیشتنی كەشتییەكە لە چوارچێوەی كۆمەڵێك بڕیاری ئەنجومەنی وەزیراندایە
بۆ كڕینی وزە لەڕێگەی كەشتییەكانەوە لەپێناو بەهێزكردنی بەرهەمی كارەبا و
كەمكردنەوەی پشتبەستن بە سوتەمەنی هاوردەكراو.
ئەوەشی
خستۆتەڕو، ئەو كەشتییانە 600 مێگاوات كارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی زیاد دەكەن و بە
سوتەمەنی ناوخۆ كاردەكەن.
ئاماژەی
بەوەشداوە، كەشتی یەكەم گەیشتوەو لەماوەی حەوت رۆژدا لەدوای راكێشانی هۆڵێ سوتەمەنی
لە بەندەرەكە لەنگەر دەگرێت و هاوكات دەخرێتە كار.
بەقسەی
وەزیری كارەبای عێراق، كەشتی دوەم لەدوای یەك مانگ دەگاتە بەندەرەكە كە هەمان
توانای بەرهەمهێنانی هەیە، ئەوەش لەچوارچێوەی گرێبەتسێكی حكومەتدا بۆ دابینكردنی
زیاتر لە 250 مێگاوات كارەبای رۆژانە بۆ تۆڕی كارەبای نیشتمانی.
جەختیشی
كردۆتەوە كە ئامادەكارییەكان بۆ دابینكردنی غازی شل بۆ كارپێكردنی هەردو وێستگەكە
لەگەڵ گەیشتنی كۆمپانیای كارپێكەر.