49 کوردستان

ڕێباز حەملان: چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە کۆتا رۆژەکانێتی و یەکلا دەبێتەوە

06:59 - 09/07/2025

زەمەن پرێس: 
ڕاویژکارێکی سەرۆکی حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەوەى ئێستا لە بەرامبەر هەرێم دەکرێت ئەو شەش مانگ پێش ئیستا سەرکردایەتى هەرێمی لێ ئاگادار کردوەتەوە و دەشڵێت: چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە کۆتا رۆژەکانێتی و یەکلا دەبێتەوە
ڕێباز حەملان ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتى هەرێم دەڵێت:بەندە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بە نامەیەکی دورو درێژ بەرێزان قیادەی هەرێمم لێ ئاگادار کردەوە بە تەفاسیل و بە زانیاری و دۆکیومێنتی دروست کە ئەم پێشهاتانە روودەدات، وە نیەتی خراپتریشیان هەیە ئەگەر ئەم بابەتانەیان بۆ بچێتە سەر، قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێی دەکەن.
وتیشی: من چەند مانگێك لە بەغداد بووم پیلان و عەقڵیەتی ئەوانم خوێندەوە كە نیەتیان چیە بەرامبەر بە هەرێم و دەستكەوتەكانی، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 2025/1/11 بە ئامادەبوونی وەزیرە کوردەکان لە بەغداد و بەشێک لە سەرۆکی کوتلە کوردییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە وردی ئەم دۆخەی ئێستام بۆ باسکردن کە روودەدات.
راوێژکارەکەى سەرۆکی حکومەت باسی لەوەشکردوە، ئەو کاتەی ئەو باسی لەم پلانانە کرد کە دژی هەرێم بەڕێوەیە هەندێک بەرپرسی باڵای کورد لە حکومەتی بەغداد و هەندێک پەرلەمانتاری کورد لە بەغداد لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان کە لێیان تێک نەچێت پێچەوانەی ئەوەوە قسەیان کرد .
ڕێباز حەملان ئەوەشی روونکردوتەوە، بەکورتی ئەوەی روودەدات بەرامبەرمان لە بەغداد سێ هۆکارە :
یەکەم؛ پیلانێکی سیاسی زاڵمانەیە و بریارێکی نادەستوری و نادادییە
دووەم؛ بانگەشەی پێشوەختەی لایەنەکانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
سێیەم: دەستی هەندێک کەس و لایەنی ناوخۆیی ناو هەرێمە کەبەردەوام جێبەجێکاری پلانەکانی هەندێک لایەنی شۆڤێنی عێراقین لە هەرێم .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن