86 کوردستان

عەلی حەمە ساڵح وەڵامی قوباد تاڵەبانی دەداتەوە

10:22 - 08/07/2025

زەمەن پرێس:
سەرۆکی ڕەوتى هەڵوێست وەڵامی وتەکانى جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت کۆی نەوتی هەرێم بچێتە دەست سۆمۆو موچەی خەڵک دابین بێت؛ کۆتایی بەتاڵانی نەوت بێت.
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی رەوتى هەڵوێست رایگەیاند: ئەوەی لەسەر مێزی گفتوگۆیە بۆ بەرژەوەندی هەرێم و خەڵکەکەیەتی، ئەوەی هەرێمی لاوازکردن.
وتیشی: تانکەری نەوت و قاچاخی و سەرانەی بازگە و تاڵانی زەوی و سەرمایەی دەسەڵاتدارانە، هێزی چەکداری حیزبی و دادگای حیزبی و زانکۆی حیزبیە..
ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت کۆی نەوتی هەرێم بچێتە دەست سۆمۆو موچەی خەڵک دابین بێت؛ کۆتایی بەتاڵانی نەوت بێت.
سەرۆکی ڕەوتى هەڵوێست باسی لەوەشکرد، بۆ ناردنی موچە، عێراق داوای ٢٣٦ هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهات دەکات، هەرێم دەڵێ ١٠٠ هەزار بەرمیل.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن