حاکم ڕزگار ئەمین: ئەو هەنگاوەی پەکەکە دەینێت هەنگاوێکی درووستە بۆ ئاشتی لە تورکیا
09:23 - 08/07/2025
زەمەن
پرێس:
حاکم
ڕزگار حەمە ئەمین رایدەگەیەنێت، دیموکراتیزەکردن و هەنگاوە ئاشتییەکان هەمووی بە
قازانجی خەڵکی و دەسەڵاتە سیاسییەکان تەواو دەبێت، دەشڵێت: ئەمە هەنگاوێکی ڕاست و
مۆدێرن و مەدەنی و یاساییە، پشتگیری کردنیش لەم پرۆسەیە پێویستییەکی حەتمییە.
حاکم
ڕزگار حەمە ئەمین سەبارەت بە پرۆسەى ئاشتی لە تورکیا رایگەیاند: پڕۆسەیەکی باشە و
بۆچونێکی درووستە، دیموکراتیزەکردن و هەنگاوە ئاشتییەکان هەمووی بە قازانجی خەڵکی
و دەسەڵاتە سیاسییەکان تەواو دەبێت.
وتیشی:
ئەو هەنگاوەی پەکەکە ئێستا دەینێت هەنگاوێکی درووستە بۆ ئاشتی و چارەسەرکردنی
کێشەی کورد لە تورکیا، ئەمە هەنگاوێکی ڕاست و مۆدێرن و مەدەنی و یاساییە، پشتگیری
کردنیش لەم پرۆسەیە پێویستییەکی حەتمییە.
حاکم
ڕزگار سەبارەت بە ئەرکی حکومەتى تورکیاش دەڵێت: دەتوانێت هەموو شتێک بکات، سیاسەت
یاسای لێ لەدایک دەبێت، لە ئەنجامی وتوێژی سیاسی دەتوانن یاسا دەربکەن و بخرێتە
ناو دەستورەوە، پێویستیشە ئەم ڕێکكەوتن و مافانەی، کە قسەی لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی
ڕێککەوتنێکی کاتی نەبێت، دەبێت لەناو دەستوردا وەک دەوڵەتێکی مۆدێرن جێگیر بکرێت
بۆ دواڕۆژ.
حاکم
ڕزگار ئاماژەى بەوەکردوە، ئۆجالان کەسێتییەکی گرنگە لەم پرۆسەیەدا، بانگەوازی
کردووە بۆ ئەوەی پرۆسەکە دەستپێبکات، بێگومان چاوەڕێی ئەوە دەكرێت لە دەوڵەتی
تورکیا، کە بڕیارێک دەربکات بۆ ئازادکردنی، ئەو مافەشی دەبێت پێبدرێت، کە لە
زیندان بچێتە دەرەوە.
سەبارەت
بە ئەرکی لایەنە کوردییەکانیش باسی لەوەكرد: دەبێت هەمووان پشتگیری ئەم پرۆسەیە
بکەن بە تایبەت کاریگەری دەبێت لەسەر باشوور، چونکە سیادەکەی پێشێلکراوە و
بەزێندراوە، بۆیە پێمباشە، کە هەموو کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان دەبێت پشتگیری
ئەم پرۆسەیە بکەن، هەرچەندە هەر لەسەرەتاوە بە شێوەیەکی باش پشتگیرییان کردووە، کە
ئەوەش جێگەی دڵخۆشییە.
هەر لە
قسەکانیدا حاکم ڕزگار ئەمین دەڵێت: گەریلا خەبات گێڕن خەبات دەکەن بۆ ئەو
بیروباوەڕ و پرەنسیپانەی، کە باوەڕیان پێیەتی، ئەوانە جێگەی ڕێزێكی گەورەن.
سەرچاوە:
رۆژنیوز