"هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا پارتى و یەکێتى لێی بەرپرسن"
08:54 - 07/07/2025
زەمەن
پرێس:
عەلی
حەمە ساڵح سەرۆکی بەرەى هەڵوێست و ئەندامی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند: هەر
هەوڵێک بدرێت بۆ تێکدانی ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق، بە قوربانی کردنی موچەخۆرەو پارتی
و یەکێتی لێی بەرپرس.
وتیشی:
دەیانەوێت خاڵێک جێگیربکەن، بڵێن نامانەوێت عێراق پارە بداتە کۆمپانیاکانی
بەرهەمهێنان، نەوتیان بدرێتێ ١٢٠ هەزار بەرمیل.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، عێراق بەتەواوی ئەمەی ڕەتکردوەتەوە، کۆمپانیا نەوتی بۆ چیە پێویستە وەفدی هەرێم
دەستبەرداری ئەم خاڵە بێت.
عەلی
حەمە ساڵح باسی لەوەشکردوە، بابەتی توطين، هەرێم نایانەوێت ئەم بابەتە بەشێک بێت
لە ڕێککەوتن.