هه‌ركه‌سێك له جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه پاشماوه فڕێبدات ٢٥٠ هەزار غەرامە دەکرێت
03:06 - 08/07/2025
زەمەن _ کەرکوک
شاره‌وانی كه‌ركوك ڕایگەیاند: ئەو سه‌رپێچیكارانه‌ی پاشماوه‌ی بیناسازی له شوێنه گشتیه‌كان فڕێده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی شتومه‌ك له‌جامی ئۆتۆمبێله‌وه فڕێده‌ده‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌وانه‌شی كه ئۆتۆمبێل له‌به‌رده‌رگا ده‌شۆن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی تەمووزی ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركوك، ئه‌و كه‌سانه‌ی پاشماوه‌ی داروپه‌ردوی بینا و باڵه‌خانه‌كان فڕێده‌ده‌نه شوێنه گشتیه‌كان و نایبه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆئه‌و مه‌به‌سته دیاریكراونت به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه ده‌كرێن.
هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە، هه‌ركه‌سێك له جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه پاشماوه یاخود خۆراك یان شتومه‌ك فڕێبداته رێگا گشتیه‌كان غه‌رامه ده‌كرێت به‌بڕی ٢٥٠ هه‌زار دینار.
باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌به‌رده‌رگا یان رێگا و شوێنه گشتیه‌كان ئۆتۆمبێل ده‌شۆن، به‌بڕی ٥٠ هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن و پێویسته شوشتن ئۆتۆمبێل له شوشتنگه‌كان ئه‌نجامبدرێت، هه‌ر شوشتنگه‌یه‌كیش له‌سه‌ر شۆسته یان شه‌قام ئۆتۆمبێل بشوات به‌هه‌مان پێبژاردن سزاده‌درێت.