217 کوردستان

بەشەخۆراکی نوێ دابەشدەکرێت

01:11 - 08/07/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی، بریکارەکانی خۆراک لە ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە کە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگی چوار بە داتای مانگی شەش.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی تەمووزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک دەکاتەوە لە ٢٦١ تا ٢٩١ ناوشار و دەرەوەی شار، دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی چوارەم بە داتای مانگی شەش دەکرێت.

باسی لەوەشکردووە: ماددەکانی خۆراک بریتیە لە برنج سێ کیلۆگرام، شەکر یەک کیلۆ، زەیت یەک لیتر، نیسک یان نۆکی خڕ ٢٥٠ گرام، لەتکە نۆک 750 گرام، دۆشاوی تەماتە 400 گرام.

بڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ماددەی برنج ڕەزامەندی پێشوەختەی لەسەر دراوە و دابەشکردنی بەردەوام دەبێت تا هەموو بنکەکان وەریدەگرن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن