منداڵێک لە سەتڵێک ئاودا خنکا
01:42 - 08/07/2025
زەمەن _ عێراقی
لە پارێزگای زیقار، كچێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵان له گوندێكی سه‌ر به قه‌زای غه‌ڕاف له باكوری پارێزگای زیقاڕ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان كه‌وته ناو سه‌تڵێك ئاوه‌وه و خنكا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی تەمووزی ٢٠٢٥، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی پارێزگای زیقاڕ، كچێکی تەمەن دوو ساڵ له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا و به‌بێ ئاگاداری دایك و باوكی كه‌وتوه‌ته ناو سه‌تڵێكی گه‌وره‌ی پڕ له ئاوه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه دایكی ئاگادارده‌بێته‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵدان بۆ ڕزگاركردنی، به‌ڵام به‌خنكاوی له‌ناو سه‌ته‌ڵه‌كه ده‌رهێندراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه‌سوكاری كچه‌كه به‌خێرایی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه كچه ته‌مه‌ن دو ساڵانه‌كه‌یان گواستوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه پزیشكییه‌كان سه‌ركه‌وتو نه‌بوون، چونكه بڕێكی زۆر ئاوی خواردبۆوه و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".