تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
04:07 - 08/07/2025
زەمەن _ سلێمانی
شارەوانیی سیتەک بڵاویکردەوە، تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی تەمووزی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتیى شارەوانیى سیتەک، ڕایگەیان: بە مەبەستى سیانەکردن و پاککردنەوەی، شەوى سێشەممە لە کاتژمێر ١٠ى شەو تاوەکو کاتژمێر ٦ى بەیانیی سبەینێ چوارشەممە رێڕەوى تونێلی پیشڕەو دادەخرێت.
دەشڵێت، داخستنى تونێلەکە بەشێکە لە ئامادەکارییەکان بۆ رەخساندنى رێگایەکى سەلامەت و دوور لە مەترسیى هاتوچۆ بۆ شۆفێران و گەشتیارانى سلێمانى و ناوچەى شارباژێڕ.