ئێران ئامادەیی بۆ دانووستان لەگەڵ ئەمریکا راگەیاند
08:41 - 07/07/2025
زەمەن
پرێس:
سەرۆک
کۆماری ئێران، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
راگەیاند و دەڵێت: وڵاتەکەی هیچ کێشەیەک نابینێت لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان
لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
مەسعود
پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنووسی ئەمریکی تاکەر
کارلسۆن رایگەیاند: وڵاتەکەی هیچ کێشەیەک نابینێت لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان
لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، ئەگەر متمانە لە نێوان هەردوو
وڵاتدا بگەڕێتەوە.
سەرۆک
کۆماری ئێران پرسیاری ئەوەشی کردوە، وڵاتەکەی چۆن دڵنیا بێت لەوەی واشنتۆن جارێکی
دیکە مۆڵەت بە ئیسرائیل ناداتەوە هێرش بکاتە سەر ئێران؟.
سەرۆکی
ئێران ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد هەوڵی كوشتنی داوە، بەبێ ئەوەی وادەی هەوڵەکە
دیاری بکات، هەوڵیان دا بمکوژن، بەوشێوەیە مامەڵەیان کرد، بەڵام شکستیانهێنا.
پزیشکیان
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە ئەمریکا نەبوو کە هەوڵی کوشتنی داوە، ئیسرائیل بوو،
دەشڵێت: من لە کۆبونەوەیەکدا بووم، هەوڵیاندا ئەو ناوچەیە بۆردومان بکەن کە ئێمە
کۆبونەوەکەمان تێدا ئەنجامدا