235 کوردستان

٤٠ چەکداری پارتێکی کوردیی چەک دادەنێن

03:26 - 07/07/2025

زەمەن:-

 

 رۆژنامەیەکى تورکی نزیک لە دەسەڵات دەڵێت، ئەندامانی پەکەکە بەشێوەی گرووپی 40 کەسی چەکدادەنێن و بەرپرسانی کەجەکەش لە عێراق دەمێننەوە.

 

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تەمووزی ٢٠٢٥، میدیاى فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە ٨ی تەمموز، ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی میت سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لەنێویاندا سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە. ئەمەش دوای سەردانەکەی هەفتەی رابردووی بۆ هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکردووە، "هەر سێ پایەی پرۆسەی چەکدانان لەنێوان ئەنقەرە-هەولێر و بەغداد تەواودەبێت".

هاوکات رۆژنامەى سەباحى تورکى نزیک لە دەسەڵات ئاشکرایکردووە، چاوەڕواندەکرێت ٩ی تەمموز، ئیبراهیم کاڵن، سەردانی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بکات و ئەمەش بەو مانایە دێت پرۆسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمانی تورکیا درێژەی پێدەدرێت و جەخت لە رۆڵی پەرلەمان دەکرێتەوە.

رۆژنامەکە بڵاویشیکردووەتەوە: "پاش ئەوەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان چەکی دانا، نۆرەی باکووری سووریا دێت ئەو رێککەوتنەی لەنێوان دیمەشق و هەسەدەدا ئەنجامدراوە بۆ تێکەڵکردنی هێزەکان، بەوردی چاودێریی دەکرێت، ئەگەر هەموو کارەکان وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بچێتە پێشەوە، پەکەکە لە چوارچێوەی گرووپی ٤٠ بۆ٥٠ کەسییدا چەکدادەنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، "دوای چەکدانان بەرپرسانی باڵای کەجەکە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لە عێراق دەمێننەوە یان دەبرێنە وڵاتی سێیەم".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن