81 کوردستان

بەپەلە.. مەسرور بارزانی هەڕەشەدەکات.. دەستبەرداری مافەکانمان نابین

02:55 - 07/07/2025

زەمەن _ کوردستانی

 

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: کێشەی ئێمە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، کێشەیەکی سیاسییە نەک تەکنیکی، چونکە بەداخەوە لە بەغدا، بە شێوەیەکی ناڕەوا و نادادپەروەرانە و بە جیاکاری و بە شێوەیەکی نادەستووری ، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تەمووزی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد ئاماژەی بەوەدا، عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە و هەرێمی کوردستانیش، قەوارەیەکی دەستووریی هەیە و دەبێت ڕێز لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێم بگیرێت، کێشەی ئێمە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، کێشەیەکی سیاسییە نەک تەکنیکی.

دەشڵێت: هەرێمی کوردستان، هەرگیز دەستبەرداری هیچ مافێکی دەستووری خۆی نابێت و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا لە بەغدان بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا، کێشەی مووچەبڕینی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن