قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ بەغداد دەگەینە رێككەوتن
08:22 - 07/07/2025
زەمەن پرێس:
جێگری
سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەغداد دەگەینە رێككەوتن و وەفدێكی
هەرێم لە بەغدایە و ئێوارەی ئەمڕۆش كۆبوونەوە ئەنجامدەدەن.
قوباد
تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، پێشتر وەفدێكی عێراق سەردانی
هەرێمی كوردستانیان كرد و كۆبوونەوەكان باشبوون، پێشبینی ئەوەمان دەكرد ئەو وەفدە بچوایە بۆ بەغداد نەتیجەكەی باشتر بوایە، بەڵام بەداخەوە وا نەبوو.
وتیشی،
ئێستا وەفدێكی هەرێم لە بەغدایە، بەیانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و بڕیارە وەفدەكەی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆش لە بەغداد كۆبوونەوە ئەنجامبدەن.