35 کوردستان

هێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنی لە گەرمیان ئەنجام دا

08:36 - 07/07/2025

زەمەن پرێس:
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، بە مەبەستی دابین کردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ناوچەکە، بەرواری ٦ی تەمووزی ٢٠٢٥، کاتژمێر ٠٤٠٠ی بەیانی، لیوای ١٤ی پیادەی سەر بە فیرقەی ١ی پیادە، بە سەرپەرشتی عمید روکن علمی مزوری فەرماندەی لیوا، لە سنوری چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنی ئەنجام دا.
ئاماژەى بەوەشکرد، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، گوندەکانی ئەو سنورە و چیای قەرەچوغ و گەلی تاراوە و مەلا کاغە، کێوماڵ کران و گەڕان و پشکنین بۆ مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەدا ئەنجام درا.
هەروەها وەزارەتى پێشمەرگە باسی لەوە کردوە، ئۆپەراسیۆنەکە لەپێناو نەهێشتنی جموجۆڵی تیرۆریستان و دابین کردنی سەقامگیری زیاتر بۆ خەڵك و گوندەکانی ناوچەکە، کاتژمێر .٠٨٠٠ی بەیانی کۆتایی هات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن