«عێراق لیتری بەنزینمان بە ٤٥٠ دینار بۆ دەنێرێت ئەگەر هەرێم نەوت تەسلیمکات»
04:54 - 07/07/2025
زەمەن:-
عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند: عێراق داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە، کۆی نەوتەکەی بدرێتێ، بۆ دابینکردنی بەنزین و نەوتی سپی، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم، دەڵێن، "لەبری ئەوە (٦٦ هەزار بەرمیل)ی رۆژانە نەوتمان بدەنێ خۆمان دەیپاڵێوین.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تەمووزی ٢٠٢٥، عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی هەڵوێست، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، کە عێراق داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە، کۆی نەوتەکەی بدرێتێ، بۆ دابینکردنی بەنزین و نەوتی سپی هەرێمی کوردستان
دەبەستێرێتەوە بەعێراقەوە، واتە: بەنزین لیتری بە (٤٥٠ دینار) و نەوتی سپی (بەرمیلی ٣٠ هەزار) دینار، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم، دەڵێن، "لەبری ئەوە (٦٦ هەزار بەرمیل)ی رۆژانە نەوتمان بدەنێ خۆمان دەیپاڵێوین، عێراق دەڵێت (٤٧ هەزار بەرمیل) دەدەین.
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ خەڵکی کوردستان گرنگە، کۆی نەوتەکە بدرێت و عێراق سوتەمەنی دابین بکات، ئەگەرنا ،دەبێت هەرێم خۆی بە نرخی عێراق بیدات.