لە کارنامەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق پرسی مووچەی تێدا نییە
08:28 - 07/07/2025
زەمەن
پرێس:
سبەینێ
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە، لەبەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەدا پرسی
رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد و موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی تێدانیە.
بەپێی
زانیارییەكانی زەمەن بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران،
گەیشتووەتە وەزیرەكانی حكومەتی عێراق و هیچ بڕگەیەكی تێدا نیە لەسەر موچەی
موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و رێككەوتنی نێوان هەولێر وبەغداد.
وەفدی
هەرێمی كوردستان و عێراق لە ئێستادا لە بەغداد گفتوگۆ دەكەن لەسەر ڕەشنووسی
رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد، ئەگەر ئەمشەو گەیشتنە ڕێككەوتنی كۆتایی،
دەتوانرێت ڕێككەوتنەكە بخرێتە بەردەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و دەنگی
لەسەر بدرێت.